بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم باری کەشوهەوای ئەمڕۆ دوو شەممە و سبەی سێ شەممەی راگەیاند کە کەشوهەوا ئاسایی دەبێت.
ئەمڕۆ دوو شەممە بەمشێوەیە دەبێت:
کەش، ئاسمان بە گشتی لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
خێرای با، لە سەر خۆ ١٥-٥ کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با، لەنێوان باکووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەودای بینین، لە نێوان ٨-١٠ کم دەبێت .
سبەی سێ شەممە بەم شێوەیە دەبێت:
کەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی شەودا بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت .
خێرای با، لە سەر خۆ ١٥-٥ کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با، باکووری خۆرئاوا دەبێت لەکاتەکانی شەودا بۆ باشووری خۆرهەڵات دەگۆڕێت.
مەودای بینین، لە نێوان ٨-١٠ کم دەبێت.
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: ٢١ پلەی سیلیزی
سلێمانی:٢٠ پلەی سیلیزی
دهۆک:٢١ پلەی سیلیزی
کەرکووک: ٢٣ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:١٩ پلەی سیلیزی
زاخۆ:٢٢ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٢٥ پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: ١٣ پلەی سیلیزی
سۆران:١٦ پلەی سیلیزی