"مەترسی هەڵگیرسانی شەڕ لە ناو باڵا شیعەکانی عێراقدا هەیە"

حکومەتی سودانی وچوارچێوەی هەماهەنگی نزیکبونەتەوە لە کەنار گیرخستنی ئەو چوار گروپە چەکدارەی شیعە کە هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، دیارترینیشیان کەتیبەکانی حیزبوڵایە، ئەو گروپانەش گوماندەکەن کە ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەریان بە ڕێکەوتن لەگەڵ بەغداد، پێشبینی دەکرێت ناکۆکییەکانی نێو باڵەکانی شیعەکانی عێراق پەرەبسەنێت.

چەند ڕۆژێکە لایەنەکانی نێو مقاومەی ئیسلامی چونەتە حاڵەتی ئامادەباشی تەواوە وە بۆ پاراستنی سەرکردەکانیان، چونکە مەترسی ئەوەیان هەیە هێزەکانی ئەمریکا وەک قاسمی سلێمانی ومەهدی موهەندیس بیانکەنە ئامانج.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردۆتەوە کە لە ناو چوارچێوەی هەماهەنگیدا ناڕەزایەتی هەیە، کە دوای ئەو ١٠ ڕۆژەی ئاگربەست کراوە لە نێوان عێراق و ئەمریکادا، هێرشەکان دەستپێبکاتەوە.

ئەو میدیایانە ئاماژە بەوە دەکەن کە لایەنە شیعەکانی مقاومە لەگەڵ ئەمریکادا ڕێکەوتوون کە دە ڕۆژ هیچ لایەکیان هێرش نەکەنە سەر یەکتر.

بە پێچەوانەی بۆردومانی جەرف صخر کە لەیان فڕۆکەکانی ئەمریکا بۆ سەر گروپەکانی شیعە ئەنجامدرا، لەم هێرشەی چەند ڕۆژی ڕابردووی سەر کەرکوکدا کە پێنج چەکداری نوجابا کوژران، ئەم هێزانەی شیعە هیچ ڕاگەیاندنێکیان بڵاونەکردەوە تەنها خەزعەلی نەبێت.

هەروەها  حکومەتی عێراق  وحەشدی شەعبیش هیچ ڕاگەیاندنێکیان بڵاونەکردەوە ماوەی دە ڕۆژ ئاگربەست لە نێوان میلیشیا شیعیەکانی کە بە مقاومە ناسراون لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا ڕاگەیانرا.



PM:01:58:06/12/2023