ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا لە هەرێم و عێڕاق بەرامبەر دۆلار دابەزینی بەخۆوە بینی.
لە کاتی داخستنی بازاڕدا ئەمڕۆ چوار شەممە ٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار و ٨٠٠ دینار بوو، لە کاتێکدا کە بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٨ هەزارو ٣٠٠ دینار بوو.
بەپێی خشتەی فرۆشی بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ بڕی ٢١٤ ملیۆن و ٣٨٨ هەزار و ٧٩٥ دۆلار خرایە بازاڕەوە کە ١٩٩ ملیۆن و ٧٩٨ هەزار و ٧٩٥ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٤ ملیۆن و ٥٩٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشرا.
دوێنێ بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢٠٥ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕاوە کە ١٩ ملیۆن و ٧٣٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشرا.