گواردیۆلا وادەی وازهێنانی لە ڕاهێنەرایەتی ئاشکرا دەکات

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری ئیسپانی وادەی وازهێنانی لە یانەی مانچستەر سیتی ئاشکراکرد.

 ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە دوای ئەو دۆڕاندنەی کە تیپەکەی بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا تووشی بوو و بە شەش خاڵ لەدوای ئارسناڵی پێشەنگەوە مایەوە، متمانەی خۆی بە تواناکانی یاریزانەکانی دەربڕی و توانای گەڕانەوە و بردنەوەی نازناوەکەی نیشاندا.

 گواردیۆلا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر لەم وەرزەدا مانچستەر سیتی سێ نازناو بەدەستبهێنێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە واز لە راهێنەرایەتی دەهێنێت، دانی بەوەدانا کە لەبەر ڕۆشنایی بوونی تیپە بەهێزەکان لە ئینگلتەرادا بۆ تیپەکەی قورس دەبێت.


 راهێنەرە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم دەستکەوتە تەنها لەلایەن مانچستەر یونایتد لە سەردەمی ئەلێکس فێرگسۆن و تیپەکەی وەرزی ڕابردوو بەدەست هاتووە تا ئێستا.


PM:07:39:07/12/2023