کەشناسی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش دادەبەزن

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ باران بارینێکی مامناوەند تەواوی ناوچەکەمان دەگرێتەوە و پله‌كانی‌ گه‌رماش نزمده‌بنه‌وه‌". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور، خێرای باش (٥ – ١٥)کم دەبێت بە ئاڕاستەی خۆرهەڵات و مەودای بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش (یەک تا دوو) پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە.  

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە تەواوی ناوچەکەن، لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵپەستۆیەک بۆسەر ناوچەکان سەرەتا باران بارینێکی مامناوەند لە باکووری ڕۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات و پاشان تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە، هەندێک کات لێزمە باران دەبێت بە تایبەت لە سنووری پارێزگای دهۆک کە پێشبینی دەکرێت زۆرترین ڕێژەی دابارین لە سنووری ئەو پارێزگایە بێت، لە کاتەکانى درەنگانى شەودا کۆتایى بەو شەپۆڵە دێت و کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە، هاوکات خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٧ – ٩) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش (دوو تا چوار) پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە. 


PM:12:18:08/12/2023