هۆکاری دواکەوتنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە ئاشکرا دەکرێت

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا هۆکاری دواکەوتنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت" بەهۆی ئەوەی وەزیری دارایی عێراق لە سەفەر بوو، بۆیە ٧٠٠ ملیارەکە دواکەوت".

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند" پێیوست بوو لەم هەفتەیەدا ٧٠٠ ملیارەكە بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت، بەڵام بەهۆی سەفەری وەزیری داراییەوە دواكەوتووە".

فارس عیسا دەڵێت"  بەهۆی ئەوەی وەزیری دارایی عێراق لە سەفەر بوو، بۆیە ناردنی پارەكە بۆ هەفتەی داهاتوو دواکەوتووە".

 ئەمە لە کاتێکدایە  پێشتر فارس عیسا رایگەیاندبوو" رێکارەکانی ناردنی ٧٠٠ ملیارد دینارەکە تەواو بووە و ئەم هەفتەیە دەگاتە هەرێم".

ئەم بڕی ٧٠٠ ملیار دینارە دوا گوژمی ئەو پارەیە دەبێت کە بڕەکەی ٢ تریلیۆن و ١٠٠ ملیار دینار بوو کە حکومەتی بەغدا وەک قەرزێک دەینێرێت بۆهەرێمی کوردستان. 


تا ئێستا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی ٩ دابەش نەكراوە و چارەنووسی ٣ مووچەی ئەمساڵیش بەنادیاری ماوەتەوە.




PM:03:45:08/12/2023