بەهۆی ڕوداوی ئاگرکەوتنەوەكهی باڵەخانەیەک لهئیدارهی سهربهخۆی سۆران، سێ ڕۆژ ماتهمینی گشتی ڕاگهیهنراو سهرۆكی حكومهتیش داوای لێكۆڵینهوه دهكات.
هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەڕاگەیەندراوێکدا پرسەنامەی ئاڕاستەی خانەوادەی قوربانیانی ڕوداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کردو رایگەیاند، "لەئهمڕۆ شەممەوه سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕادەگەیەنین".
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وتویهتی، "دوای پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێم، لەسەر ڕاسپاردەی ئهو لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەمان پێکھێنا بۆ لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکەو چاودێریکردنی دۆخی بریندارانی ڕوداوەکە".
شەوی ڕابردوو لەئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لەباڵەخانەیەک لەسۆران کە ژمارەیەک خوێندكار، مامۆستاو هاوڵاتی ئاسایی تێیدا نیشتەجێبون، ١٤ کەس گیانیان لەدەستداو چەند کەسێکی دیکەش برینداربون.