نەتەوە یەكگرتوەكان: لەمانگی رابردوودا زیاتر لە هەزار كەس لەعێراقدا كوژراون

وەفدی نەتەوە یەكگرتوەكان لە بەغدا رایگەیاند لەمانگی رابردوودا لانیكەم 1119 كەس بەهۆی توندوتیژییەكانی عێراق كوژراون، ئەمە بێجگە لە كوژرانی خەڵكی مەدەنی لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعشە.

وەفدی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لە بەغدا "یۆنامی" ئەمرۆ چوارشەممە لەبیاننامەیەكدا رایگەیاند بەهۆی توندوتیژییەكانی مانگی رابردوو 854 خەڵكی مەدەنی‌و 265 هێزی ئەمنی كوژراون‌و 1946 كەسیش بریندار بوون.

بەپێی بەیاننامەكە 352 كەسی مەدەنی تەنیا لە بەغدا كوژراون. بەوتەی نەتەوە یەكگرتوەكان ئەم ئامارە زۆر كەمترە لە ئامارە راستەقینەكان، چونكە ژمارەی قوربانیان لە پارێزگای ئەنبار ‌و باقی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش ناگرێتە خۆی.



PM:09:23:01/10/2014