هەرچەندە شەوی رابردوو وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند کە ئەمرۆ ٢ ی تشرینی یەکەم دەوامی فەرمیە، بەڵام لە سلێمانی قوتابخانە نەبوو.
ئەمرۆ کە هێشتا دوو رۆژی ماوە بۆ جەژنی قوربان و ماوەی پشووی جەژنیش یەک هەفتەیە، سەرباری جەختکردنەوەی وەزارەت لەسەر هەبوونی دەوامی فەرمی، بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستا و قوتابیان لە سلێمانی نەچوونەوە بۆ دەوام و، ئەمرٶ خوێندن لە سلێمانی نەبوو.
لە ١٠ ی ئەیلولەوە دەرگای قوتابخانەکان کراونەتەوە، ماوەی دوو هەفتە بەهۆی پێنەدانی مووچەوە مامۆستا دەوامیان نەکردو قوتابیانیش هیچیان نەخوێند، وا ئەمرۆشی چووە سەر و هەفتەیەکی تریش پشووی جەژنە.
ئەمە لەکاتیكدایە دوێنێ دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆ لەنێو قوتابیان و مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بەوەی كە سبەی پێنجشەممە لە ناوەندەكانی خوێندندا پشووە.، فاتیح مەولەوی زادە گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی پەروەردە سەرجەم قوتابیان و مامۆستایانی ئاگادار كردەوە كە سبەی دەوامی سەرجەم قۆناخەكانی خویندن لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان ئاساییە.
.