به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه هۆشدارییه‌كی توند ده‌داته هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مۆڵه‌تی گواستنه‌وه‌ی عومڕهكارانیان نییه و رۆژانه له تۆره كۆمه‌ڵاتییه‌كان بانگه‌شه‌ی بردنی خه‌ڵك ده‌كه‌ن بۆ سعوودیه به‌زووترین كات واز له‌و كاره بهێنن به پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی توندی یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
ئەمڕۆ سێ شەممە ١٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣،به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه ڕایگەیاند:" ئه‌و كه‌سانه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونیان له‌سه‌ر ئه‌و كاره نا یاساییه‌ی كه ده‌یكه‌ن ئه‌گه‌رچی پێشتریش به‌ڵێنامه به به‌شێك له‌و كه‌سانه پڕكراوه‌ته‌وه و كه ئه‌و كاره‌یان ده‌كرد و به‌ڵام له‌ئه‌مرۆوه هه‌ر كه‌سێك به بێ هه‌بوونی مۆڵه‌تی كۆمپانیای حه‌ج و عومڕه هه‌ڵبستێت به گواستنه‌وه‌ی عومڕهكاران راسته‌وخۆ له دادگه داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمارده‌كرێت".
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه هه‌روه‌ها هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌سانێك سه‌فه‌ری عومڕه نه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕیان نه‌بێت و به پێچه‌وانه‌وه له كاتی تووشبوونیان به هه‌ر كێشه و گرفتێك به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه به‌رپرسیار نابێت و خۆیان به‌رپرسیارده‌بن.
هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه ئه‌و كه‌سانه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له ژێر ناوی مامۆستایانی ئایینی به‌رێز هه‌ڵده‌ستن به گواستنه‌وه‌ی عومڕهكاران لێره به‌دواوه نابێت ناوی مامۆستایانی ئایینی بۆ هیچ مه‌به‌ستێكی بازرگانی و بردنی خه‌ڵك بۆ عومڕه به‌كار بهێنن به پێچه‌وانه‌وه خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن.
له كۆتاییدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری توند ده‌داته هه‌موو ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه مۆڵه‌تی فه‌رمییان هه‌یه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك عومڕه‌كار له سعوودیه گه‌شتی (گائف و سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی جه‌دده)ـیان پێ بكه‌ن و بانگه‌شه‌ی بۆ بكه‌ن به پێچه‌وانه‌ی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێرییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.