بڕیارە سبەی ڕه‌ئیسی سه‌رۆک کۆماری ئێران به‌شداریی له کۆڕبه‌ندی جیهانی بۆ په‌نابه‌ران له باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کاندا لە ژنێڤ بکات، بەڵام بەر لە سەردانەکەی داوای یاسایی لەسەر تۆمار دەکرێت.
ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ له سویسرا ئاشکرایان کرد، که سێ قوربانیی سەرکوتکردنی دڕندانەی حکومەتی ئێران بۆ سەر چالاکوانانی ئۆپۆزسیۆن لە ساڵانی هەشتاکاندا سکاڵایەکی یاساییان دژی سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی لە سویسرا تۆمارکردوه. لە سکاڵاکەی ڕۆژی دووشەممەدا کە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بینیویەتی، ڕەئیسی تۆمەتبارکراوە بە "کۆمەڵکوژی، ئەشکەنجە، لە سێدارەدان لە دەرەوەی دادگا و تاوانی دیکەی دژی مرۆڤایەتی".
لە نامەکەدا داوا لە دادگای فیدراڵی سویسرا کراوه، که ڕەئیسی دەستگیر بکه‌ن و دادگایی بکرێت. گروپەکانی مافی مرۆڤ ماوەیەکی زۆرە داوای دووبارە هەڵسەنگاندنەوەیەکی یاسایی دەکەن بۆ کوشتنی هەزاران گەنجی زیندانیی لە زیندانەکانی ئێران لە ساڵی ١٩٨٨ دا، که به‌پێی هه‌ندێک سه‌رچاوه زیاتر له پێنج هه‌زار زیندانی سیاسیی، له ئه‌ندامانی پارته ئۆپۆزسیۆنه‌کانی ئێران و زۆربەشیان لایەنگرانی موجاهیدینی خه‌لق بوون، بێ هیچ دادگاییه‌ک و ته‌نها به فه‌رمانی خومه‌ینی کۆمه‌ڵکوژکراون. وه‌ک ده‌گوترێت ڕه‌ئیسیش یه‌کێکه ئه‌نجامده‌رانی کۆمه‌ڵکوژییه‌کان.
بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی دیسه‌مبه‌ر ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆک کۆماری ئێران به‌شداریی له کۆڕبه‌ندی جیهانی بۆ په‌نابه‌ران له باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کاندا بکات، که هه‌مان ڕۆژ له شاری ژنێڤ له سویسرا ده‌ستپێده‌کات.