بە فەرمانی سودانی لە بەیانییەوە تا ٢٠ی مانگ هەموو هێزەکانی سوپای عێراق بەهۆی هەڵبژاردنەوە دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
ئاژانسی فه‌رمی عێراقی بڵاویکردووەتەوە" ، له به‌یانییه‌وه ١٤ تاكو ٢٠ـی كانوونی یه‌كه‌م به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق فه‌رمانی به سوپا كردووه، له حاڵه‌تی ئاماده‌باشی دابن".
هەروەها بڵاویشیکردووەتەوە" سوودانی فه‌رمانیكردووه، هه‌موو مۆڵه‌ته سه‌ربازییه‌كان رابگیرێن، سوپا بخرێته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی".
روونیشكراوه‌ته‌وه، به شێكی دیكه‌ی رێككاره‌كان بریتین له گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه له مۆڵه‌تدان.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، پێویسته خۆراك بۆ ته‌واوی كارمه‌ندانی سوپا دابینبكرێت.
وا بڕیارە لە ١٨ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق (جگەلە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بەڕێوەبچێت.