کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما سەرلەنوێ بەرزدەبنەوە

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما سەرلەنوێ بەرزدەبنەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێرای باش (١٠ – ١٥)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکووری خۆرئاوا و مەودای بینین (٧ – ٩)کم دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش (یەک تا دوو) پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، هاوکات خێرای با (١٠ – ١٥)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ – ١٠) کم دەبێت، پلەکانی گەرما (یەک تا سێ) پلە بەرزدەبنەوە. 


AM:10:46:15/12/2023