پێشبینیەکانی کەشوهەوای رۆژانی ئاهەنگی سەری ساڵی نوێ

رۆژانی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ و ئاهەنگی سەری ساڵی نوێی ٢٠٢٤ بە شێوەیەکی گشتی هەور دەبێت و چەند رۆژێک لە شارە جیاوازەکانی هەرێم باران دەبارێت.

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە پێشبینی دەکات رۆژی ٢٩ مانگی کانوونی یەکەم لە پارێزگای دهۆک بارانبارێت و بە سووکیش هەولێر بگرێتەوە.

لەبارەی رۆژی ٣١ ی کانوونی یەکەمەوە کە هاوڵاتیان دەڕژێنە سەر شەقامە گشتییەکان بۆ ئاهەنگ گێڕان، تا ئێستا بەپێی پێشبینی ئەو ماڵپەڕە جیهانییە کەشوهەوا هەور دەبێت، بەلآم باران بارینی تێدا نییە.

لەبارەی کەشوهەوای رۆژی ١ ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ ەوە ئەکوا ویزەر پێشبینی دەکات کە رۆژێکی باراناوی بێت لەسەر تاسەری هەرێمی کوردستاندا.

حکومەتی هەرێم بۆ رۆژانی سەری ساڵی ئەمساڵ هەفتەیەک پشووی راگەیاندووە.



PM:07:35:15/12/2023