کەشناسی باری کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم کەشوهەوایی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو راگەیاند و دوو رۆژی ئاسایی دەبن، بەڵام هەور و تەمومژ دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە بەم شێوەیە دەبێت:

کەش، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی شەودا ئەگەری دروست بوونی تەمێکی سووک هەیە لە هەندێ ناوچەدا بە تایبەتی لە ناوچە دەشتایەکاندا.
پلەکانی گەرما، بەرز دەبێتەوە بە ١-٢ پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی دوێنێ .
خێرای با، لەسەرخۆ دەبێت ٥-١٠کم/س.
ئاراستەی با، باکوری خۆرئاوا دەبێت.
مەودای بینین، ٨-١٠ کم دەبێت.

سبەی یەک شەممە، بەمشێووەیە دەبێت:

کەش. ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا، ئەگەری بوونی تەمێکی سووک هەیە لە بەیانی زوودا.
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.
خێرای با، لەسەرخۆ دەبێت ٥-١٠کم/س.
ئاراستەی با، باشوری خۆرئاوا دەبێت.
مەودای بینین، ٨-١٠ کم 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر:١٧ 
سلێمانی: ١٥
دهۆک: ١٥
کەرکوک: ١٧
هەڵەبجە: ١٥
زاخۆ: ١٦
سۆران: ١٣
حاجی ئۆمەران: ١١
گەرمیان: ١٨




PM:01:09:16/12/2023