خانمە هونەرمەندێک بۆ جاری دووەم لە هاوسەرەكەی جیادەبێتەوە

خانمە ئەستێرەی میسری شیرین عەبدولوەهاب، بۆ جاری دووەم لە هاوسەرەکەی جیابووەوە. 

میدیاکانی میسر بڵاویانکردەوە، هونەرمەندی گۆرانیبێژی میسری شیرین عەبدولوەهاب دوای شەش ساڵ پێکەوە بوونی لەگەڵ حوسام حەبیب بۆجاری دووەم جیابووەوە. 

لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢١ شیرین و حوسام هەواڵی جیابوونەوەیان ڕاگەیاند، كێشە كەوتە نێوانیان و شیرین هاوسەرەكەی تۆمەتبار كرد بەوەی توندوتیژی بەرامبەرکردووە، خێزانەكەشی حوسام-یان تۆمەتباركرد بەوەی شیرینی ئالودەی ماددەی هۆشبەركردووە، بەڵام ساڵی ڕابردوو گەڕانەوە بۆ لای یەكتر و هاوسەرگیرییان كردەوە کە ئەمەش جێی شۆك بوو بۆ هەوادارەكانیان.

شیرین عەبدولوەهاب لەدایکبووی (١٩٨٠)ە، خاوەنی دەنگێکی خۆش و سەرنجڕاکێشە، یەکێکە لە ناسراوترین خانمە گۆرانیبێژەکانی میسر و خەڵکی قاهیرەیە، لە (٢٠٠٧) هاوسەرگیری کرد لەگەڵ محەمەد موستەفا پاش بوونی دوو منداڵی کچ لە (٢٠١٢) جیادەبنەوە. 


PM:02:32:16/12/2023