کۆمیسیۆن رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی تاوەکو کاتژمێر١٢ی نیوەڕۆی بڵاوکردەوە

تاوەکو کاتژمێر ١٢:٠٠ رێژەی بەشداریی لە پرۆسەی دەنگدان لە کەرکوک ٣٢٪  لە ئەنباریش ٢٧٪ بووە و رێژەی بەشداریی دەنگدانی گشتی لە عێراق تاوەکو کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆ گەیشتووەتە ١٧٪.

عەلی عەباس، بەرپرسی راگەیاندنی لقی کەرکوکی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق  لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ژمارەی ئەو کەسانەی دەنگیان داوە تاوەکو کاتژمێر ١٢:٠٠ نیوەڕۆ ٢٦٠ هەزار و ٥١٩ کەس بووە، رێژەی بەشدارییکردن لە پرۆسەی هەڵبژاردن ٣٢% بووە". 
 
بەگوێرەی ئامارەکانی رێژەی بەشدارییکردن لە هەڵبژاردن بەپێی پارێزگاکان تاوەکو کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ بەم شێوەیەیە:  

بەسرە: ١٩٪

میسان: ١١٪

قادسیە؛ ١٦٪

زیقار: ١٣٪

نەجەف: ١٣٪

موسەننا: ١٤٪

بەغدا/ کەرخ: ١١٪

بەغدا/ رەسافە: ٩٪

کەربەلا: ١٥٪

بابل: ١٧٪

دیالە: ١١٪

ئەنبار: ٢٧٪

واست:١٣٪

سەلاحەدین: ٢٦٪

کەرکووک: ٣٢٪

نەینەوا: ٢٣٪
  
لە كاتژمێر (٧:٠٠)ی به‌یانی ئه‌مڕۆوە پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە (١٥) پارێزگای عێراق به‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم دەستیپێکرد و بڕیاره‌ تا کاتژمێر (٦:٠٠)ی ئەم ئێوارەیە بەردەوام بێت.

بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ١٥ ملیۆن و ١٠٨ هەزار و ١٣٥ کەس مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەش ١ ملیۆن و ١٥٣ هەزار و ٤٠٠ دەنگدەر بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک دەنگ دەدەن، هاوکات ٥ هەزار و ٩١٥ کاندید کێبڕکێ لەسەر (٢٨٥) کورسی بۆ ئەنجوومەنی (١٥) پارێزگای عێراق بە کەرکوک و نەینەواوە دەکەن کە (٧٥)یان کۆتای ژنانن و (١٠) کۆتای دیکە بۆ کریستیان، شەبەک، کوردی ئێزدی، کوردی فەیلی، سائیبەی مەندایین. 

 



PM:03:57:18/12/2023