مەلەوانێکی ڕوسی لیژنەی ئۆڵۆمپیاد ئاگاداردەکاتەوە

ئیڤگنی ڕیلۆڤ پاڵەوانی ئۆڵۆمپیادی ڕووسیا رەتیدەکاتەوە بە مەرجی لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریسی 2024 بکات.

 ڕیلۆڤ ڕەخنەی لەو مەرجانە گرت کە کۆمیتەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی بەسەر ڕووسەکاندا سەپاندوویەتی.

 ئەو مەلەوانە تەمەن 27 ساڵە لە لێدوانێکدا دەڵێت:" من شوێن سەرکردایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی ناکەوم، پاڵپشتی وەرزشی پاک دەکەم.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارێکی هاوسەنگم داوە، ڕەتیدەکەمەوە بچمە ئۆڵۆمپیاد تا ئەو هەموو قسە بێمانایانە لە بندا جێگیر دەبن و ئاوەکەمان جارێکی دیکە پاک دەبێتەوە.

 ڕیلۆڤ لە ئۆڵۆمپیادی هاوینەی تۆکیۆ 2020 لە پێشبڕکێکانی 100 و 200 مەتری پشتەمەلە دوو مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا.

 ڕۆژی 8ی کانونی یەکەمی ڕابردوو لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی بەشداریکردنی ڕووسیا و بیلاڕوسییەکانی بۆ یارییە ئۆڵۆمپیەکانی پاریس ڕاگەیاند، بەو مەرجەی وەک وەرزشکاری تاکەکەسی بێلایەن بەشداری پاڵەوانێتییەکە بکەن.

 


PM:05:59:18/12/2023