دوای دەرکەوتنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن و ئاهەنگگێڕانی خەڵکی کەرکوک، لە چەند ناوچەیەک بارگرژی دروستدەبێت و پۆلیسێک بریندار دەبێت، سەرۆکی یەکێتیش داوای هێورکردنەوە دەکات.
لەو باررگژیەدا پۆلیسێک بە برد بریندار دەبێت، هاوکات تەقەیەکی زۆر دەکرێت، هەندێکیان بۆ خۆشی و هەندێکیان بۆ تێکدانی دۆخەکەیە، سووپای عێراقیش لە چەند ناوچەیەکی کوردی جێگیرکران.
بافڵ تاڵهبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پهیامێك کە ئاڕاستهی خهڵکی كهركوكی کردووە، داوا خەڵکی کەرکوک دەکات بە هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانییەوە، هێمنیی شارەکە بپارێزن و بە ئاشتی و ئارامییەوە گوزارشت لە سەرکەوتنەکان بکەن.
تاڵەبانی داوا لەلایەنەکان و پێکهاتەکان دەکات ئاهەنگی سەرکەوتن بەیەکەوە بگێڕین، خۆیان دووربگرن لە دروستکردنی پشێوی.