‎نێرگز قادر سکاڵای لە دەنگەکانی هەیە و نامەیەک ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی دەکات

کاندیدێکی یەکێتی رەخنە لە دەنگەکانی دەگرێت و سکاڵای هەیە و نامەیەک ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی دەکات و دەڵیت" پێم وتی فێڵمان لێدەکەن".

نێرگز قادر لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە توڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، رەخنەی لە دەنگەکانی هەیە و پەیامێک ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی دەکات و نوسیوتی" سەرۆک دوێنی کاتێک کە داوام کرد دوور لە چاوی بەرپرسەکانی کەرکوک جەنابت ببینم . زانیم ئەگەر بزانن من باجەکەی بەخراپی دەدەم زانیم جاسوسە بجوکەکە پێش دەرچوونم لای تۆ بەهەمووان دەڵیت من هاتووم،  سەرۆک پێم وتی فێڵمان لێدەکەن من پشت ئەستوور بووم تۆ لەشاری  ناهێڵن فێڵمان لێبکەن  سەرۆک هەموو خەڵکی شار دەزانن من چ جەماوەرێکم هەیە  راپرسیەکانی خۆشیان لەرابردوو شاهێدی نادادپەروەرییەکانی سەنتەری هەڵبژاردنەکانئ کەرکوکن سەرۆک پیش نیوسەعات له راكه یاندنی لیسته كه خویان به منیان وت تو و ماموستا بەروین هەردوکتان دەرچوونە سەرۆک ئەمرۆ تائیوارە دەقە بەدەقە".

هەروەها نوسیوتی" کۆمیسۆن پی دەوتم کەمن چەند دەنگم هیناوە ؟ لەکوێ  هێناومە  نازانم بۆچی کۆتاییەکەی وابوو  تۆ بڵێی تۆڵەی ئەو دیدارەی من بێت لەگەڵ جەنابت تۆ یان تۆڵەی شەڕەکەی  وەستا ڕەسوڵ ؟  دەزانم چۆن نهێنی شەڕەکەی من وەستا رەسولیان لەتۆ شاردەوە ئاواش دەزانم ئەمەش پەردەپۆش دەکرێت لەتۆی دەشارنەوە پیت دەڵین دەنگی نەهیناوە  من زۆر شتی ترم هەیە بۆ وتن بەڵام بۆ کاتی خۆی". 

ماوەیەک لەمەوبەریش نێرگز قادر، لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا لە پۆستێکدا لە لاپەڕەی خۆی ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر بە هەندێک لە سەرکردەکانی یەکێتی لە کەرکوک دەربڕی.



AM:12:02:20/12/2023