ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری زیاتری بەسەردا هات و نرخەکەی بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمارکرد.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٧٩ دۆلار و ٢٠ سەنت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٩ دۆلار و ٨ سەنت بوو.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٧٤ دۆلار، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٣ دۆلار و ٨٦ سەنت بوو.
گۆڕانکاری نرخی نەوت پەیوەندی بە چالاکبوونەوەی باری ئابوری ئەمریکا و خواستی ئەو وڵاتەیە لەسەر نەوت، هەرچەندە بەراورد بە مانگی رابردوو کە یەک بەرمیل برێنت لە سەروو ٨٠ دۆلار بوو.