کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ پلەکانی گەرماش (٢ تا ١) پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت، خێرای باش (٥ – ١٥)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باشووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرهەڵات و مەودای بینین (٩ – ١٠)کم دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزمتر دەبێتەوە بە (٢ - ١) پلە بە تایبەتی ناوچە سنوورییەکان. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە کاتەکانی دواینیوەرۆ دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکاندا، هاوکات خێرای با (٥ – ١٥)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ – ١٠) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش (٢ تا ١) پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە.


AM:10:15:20/12/2023