ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەنجامنامەی کۆنفرانسی (سه‌د ساڵه‌ی لۆزان، ڕۆڵی ژنانی باشووری كوردستان له پاراستنی خاك و ناسنامه) ڕاگەیەندرا.
كۆنفرانسی سه‌د ساڵه‌ی لۆزان ڕۆڵی ژن له پاراستنی خاك و ناسنامه له لایه‌ن بۆردی ژنانی ئازاد كۆمسیونی ژنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردستان و رێكخراوی ئێمه لە ڕۆژی ١٦\١٢\٢٠٢٣ لە شاری هه‌ولێر بە بەشداری نوێنه‌ری رێکخراوەكانی ژنان و ژمارەیەک لە ئەکادیمیست، یاساناس، روناکبیر، کەسایەتی و نوێنەری پێکھاتەكان له هه‌رێمی كوردستان له هۆڵی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان به‌سترا.
کۆنفرانس لێکەوتە و دەرئەنجامەکانی پەیماننامه‌ی لۆزان له‌سه‌ر دۆخی ژنان له باشووری كوردستان له ڕووی سیاسی، یاسایی، ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆسه‌ر ژنان تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها سه‌ر‌نجی كێشایه سه‌ر جینۆساید، وكومه‌ڵكوژكردنی ژنان، وێرانكردنی سروشت وگۆڕینی دیموگرافیای كوردستان.
کۆنفراس تیشكی خسته سه‌ر گرنگی خەباتی ژنانی كورد وکوردستان بۆ بەدیھێنانی مافە ڕەواکانیان ودووپاتی كرده‌وه چۆن ژنان بتوانن به یه‌كڕێزی خۆیانه‌وه ده‌سكه‌وته‌كان بپارێزن و كۆتایی به دابه‌شكاری بهێنن.
كۆنفرانس به كۆمه‌ڵێك پێشنیار و راسپاردە كۆتایی به كاره‌كانی هێنا کە پێشنیار و ڕاسپارده‌كان بریتین لە:
1- بۆ پاراستنی خاك ونیشتمان وناسنامه، پیویستمان به یه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌یه. وپێش هه‌موو كه‌سێك پیویسته ژنان خاوه‌نداریه‌تی له ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌كه‌ن.
2- پیویسته هه‌مووئه‌و سیاسه‌ت وقه‌تڵعامانه‌ی له دژی گه‌لی كورد وكوردستان وبه‌تایبه‌تی دژی ژنانی كورد كراوه ئاشكرا و دیكیومه‌نت بكرێن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پیویستیمان به لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتری ئه‌كادیمی هه‌یه كه له لایه‌ن خۆدی ژنانه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
3- بۆ هاندانی خەباتی ئازادی ژنان ھاوشانی پیاوان لە پێناو برەو دانی زیاتر بەو خەباتە نمونەییە لەناو کۆمەڵی کوردستاندا پێویستە ڕۆڵی ژنان لە بڕیاردان و سەرکردایەتی کۆمەڵگادا بەهێزتر بکرێت.
4- داوا له پارله‌مان وحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین چاودێری جێبه‌چێكردنی ئه‌و یاسایانه بكه‌ن كه به قوربانی وخه‌باتی ژنان هاتونه‌ته به‌رهه‌م هه‌روه‌ها گرنگی دان به دۆزی ژن بكرێته به‌رنامه‌ی سه‌ره‌كی حكومه‌ت وله پروسه‌كانی په‌روه‌رده،ته‌ندروستی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری ڕه‌نگ بداته‌وه.
5- لەماوەی سەد ساڵی لۆزاندا چەندین پرۆسەی قڕکردن و کۆمەڵکوژی و تاوانی نێودەوڵەتی دەرھەق بە گەلی کوردستان ئەنجام دراوە كه تا ئێستا به‌رده‌وامه، پشكی شێر له‌و نه‌هامه‌تییانه به‌ر ژنان كه‌وتوه لێره‌دا پێویست ده‌كات له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كاری زیاتریان له سه‌ر بكرێت.
6- له دوای سه‌د ساڵی لۆزاندا تا ئێستا بروسه‌ی گوڕینی دیموگرافی،داگیركاری له لایه‌ن نه‌یارانی كورد‌و كوردستانه‌وه به‌رده‌وامه، هه‌روه‌ها كه‌لتور وناسنامه‌ی كوردی له ژێر مه‌ترسیدایه بۆیه پیویسته ژنان له هه‌موو كه‌سێك زیاتر به خاوه‌ن له خاك ونیشتیمان و ناسنامه ده‌كه‌ون.
7- داواده‌كه‌ین په‌له بكرێت له نوسینی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان كه مافی ژنان وپێكه‌وه ژیانی پێكهاته‌كان مسوگه‌ر بكات.
8- رێكخستن ویه‌كخستنی هه‌موو ئه‌و بڕگه، ماده ویاسایانه تایبه‌تن به ژنان كۆكردنه‌وه‌یان له یاسایه‌كی گشتگیردا.
9- به پێی هه‌ل وده‌رفه‌ته‌كان له ئێستادا باشووری كوردستان ده‌توانێت ببێته ناوه‌ندی خه‌باتی یه‌كڕێزی نه‌ته‌وه‌یی و له‌م نێوه‌نده‌دا ژنان ده‌توانن ڕۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌بێت له پاڵپشتی به‌شه‌كانی تری كوردستان.
10- هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وه وپێكهاتانه‌ی له پاڵ گه‌لی كورد له كوردستان ژیان ده‌كه‌ن، باجی په‌یماننامه‌ی لۆزانیان داوه له به‌ر ئه‌وه هاوچاره‌نووسی گه‌لی كوردن. بۆیه بۆ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی لێكه‌و‌ته‌كانی ئه‌م په‌یماننامه ده‌بێت به هاوبه‌شی كار بكرێت.