بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ئەنجامی رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان حەوت کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، ئەمڕۆ ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگەی سەرەکی (نەهاوەند - فیرۆزان) سەر بە شاری هەمەدانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویدا. 

ئاماژە بەوەش دەکەن، لە ئەنجامی رووداوەکە شەش پیاو و ژنێک گیانیان لەدەستداوە کە دووان لە قوربانییەکان بە رەگەز عێراقین. 


PM:06:13:21/12/2023