نێرگز قادر: وازم له‌ یه‌كێتی نه‌هێناوه‌ و خوێنم سەوزە

نێرگز قادر، كاندیدی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك له‌ بڕیاری وازهێنانی له‌ حزبه‌كه‌ی په‌شیمان بوه‌وه‌ و رایگه‌یاند، "هه‌واڵه‌كه‌ ناڕاسته‌ و ئێمە یەکێتین خوێنمان سەوزە". 

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، ئێستا نێرگز قادر، له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ فه‌یسبوك هه‌واڵی وازهێنانی خۆی له‌ یه‌كێتی ره‌تكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: "لە دوو رۆژی رابردوو چەندین هەواڵ لە سایت و پەیجە کوردییەکانەوە بە ناوی من بڵاوکرایەوە گوایە من پەیوەندیم بە یەکێتییەوە نەماوە".

ده‌شڵێت: "تکایە قسەکردن بەناوی منەوە رابگرن راستە من  نیگەرانم لە بەرپرسەکانی کەرکوک بە هۆی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەوە بەڵام من خیزانەکەم ئازیزەکانمان پیشکەش بەکورد و یەکێتی کردووە ئەنجامی هەڵبژاردن نابێتە هۆکاری وازهێنانی من دڵنیا بن، ئێمە یەکێتین خوێنمان سەوزە لەیەکیتش نیگەران نیم لەنادادپەروەری نیگەرانم".

 دوێنێ نێرگز قادر کاندیدی یەکێتی بۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەکوک،لە لیدوانێکیدا تایبەت بە سپی  ڕایگەیاند "من ستۆپم کرد لەناو یەکێتیدا لە ئێستادا دەنگی تایبەت ماوەو لەوانەیە مەعەدەلەکەم بگۆڕێت وکورسیەک بهێنم بەڵام ئەمە هیچ تامیکی تیانەماوە".
هاوکات ئەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، "هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ خودی یەکێتی نییە رووی قسەکانمان بۆ بەرپرسانی کەرکوکە فەقەت".
 
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی پەیامنێری سپی کە ئایا یەکیتی ڕازییە بە دەستلە کارکێشانەوەت ئەم کاندیدە وتی
"یەکێتی ڕازی بێت یان نا، من بڕیاری خۆمم یاوە یەکێتی ئیحترامی ئەو خەباتەی باوکم و براکەمی نەگرت لەبەر ئەم حیزبە و ئیحترامی ئەو ١٤ ساڵایان نەگرت کە من لەسەر تەلەفیزۆنی کەرکوک شەرم بۆ یەکێتی دەکرد".

ڕاپۆرتی تایبەتی سپی لەگەڵ نێرگز قادر کە چەندین زانیاری نەبیستراو ئاشکرا دەکات 


PM:07:31:21/12/2023