راکان جەبوری جموجوڵەکانی دەستپێکرد
بەرەی تورکمانی ئینشقاقی تێکەوت


هێشتا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق ئەنجامەکانی رانەگەیاندووە، سەرۆکی هاوپەیمانی عەرەبی و پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت، راکان جەبوری دەستی بەجموجوڵەکانی کردووە، ئەوە لە کاتێکدایە باس لە ئینشقاقی نێو بەرەی تورکمانی دەکرێت.

راکان جەبوری سەردانی بەرەی تورکمانی کرد، بەڵام لەو سەردانەدا تەنها حەسەن توران سەرۆکی بەرەی تورکمانی ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو، دواتر راکان جەبوری بە جیا سەردانی ئەرشەد ساڵحیشی کرد.

ئەم دوو کۆبوونەوەیە لەلای هەندێک ناوەندنی کوردی وا راڤەی دەکەن کە بەرەی تورکمانی ئینشقاقی تێکەوتووە، ئەوە لە کاتێکدایە کە بەرەی تورکمان تا ئێستا دوو کاندیدی بۆ ئەنجومەنی نوێی پارێزگای کەرکوک هەڵبژێردراوە، یەکێکیان سەر بە حەسەن توران سەرۆکی بەرەیە، ئەوی تریشیان سەر بە ئەرشەد ساڵح یە.

تا ئێستا بەپێی ئەو ئەنجامە بەراییەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووە لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کورد بە یەکێتی و پارتیەوە لە کۆی ١٦ کورسی ٧ کورسیان هەیە. 



PM:08:25:22/12/2023