ههسهده رایدەگەیەنێت" چوار سیخوڕمان دەستگیرکردووە کە کاریان بۆ هەواڵگری تورکیا (میت) کردووە و بەرپرس بوون لە شەهیدکردنی شەڕڤاناندا".
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموكرات (ههسهده)، ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ له بهیاننامهیهكدا بڵاویکردەوە" تۆڕێکی سیخۆڕی کە لە چوار كهسی سهر به توركیا پێكهاتبوون دەستگیرکران کە بەرپرسبوون لە بە ئامانجگرتنی ئەندامێکی سەرکردایەتی ئەنجوومەنی سەربازی یەکینەکانی پاراستنی ژنان و هاوڕێکانی لە مەنبەج لە (١٥)ی ئەیلولی ئەمساڵدا شەهیدکران".
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە" دوای بەدواداچون و دەستگیرکردنیان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵداکرا و سهرهنجامیش دانیان بەوەداناوە کە بەشێوەیەکی ڕێکخراو بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی هەواڵگری تورکیا (میت)، بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کردووە".