ڤیدیۆ.. نەریمان بابان نوێترین کاری هونەری خۆی پێشکەشی هەوادارەکانی کرد

هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی کورد نەریمان بابان نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە. 

نەریمان بابان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوب نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بە ناوی (تاو) بڵاوكردەوە كە لە تێكست و ئاوازی نەریمان خۆیەتی و شڤان كابان كاری ئەڕێنجمێنتی بۆ ئەنجامداوە، میران میرانی كاری میكس و ماستەرینگی بۆ کردووە، لە دەرهێنانی هەرمان شێرزادە.

ساڵی ڕابردوو نەریمان بابان بەرهەمی (باز)ی بڵاوكردەوە و پێشکەشی هەوادارەکانی کرد كە لە ئێستادا دوو ملیۆن بینەری هەیە.

نەریمان بابان یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ ناسراوه‌كانی كوردستان و خەڵکی شاری سلێمانیە، ساڵی ١٩٨٣ تیپی مۆسیقای بابانی دامەزراندووە،  بۆماوەی ١٠ ساڵ لەو تیپەدا بەردەوام بووە، ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەردەبات، خاوەن بەرهەمێکی زۆری هونەرییە کە زۆربەیان لە ئاواز و هۆنراوەی خۆیەتی.


PM:03:12:23/12/2023