لە ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوو لە مێرگەسوور ١٠٨ ملیم باران باریووە

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماری بڕی بارانبارینی (٢٤) کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاجیاکانی بڵاوکردەوە. 

بەپێی داتاکەی کەشناسی هەرێم کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی (سپی میدیا) کەوتووە، زۆرترین بڕی باران بارین لە (٢٤) كاتژمێری ڕابردوودا له‌ ناوچەی مێرگەسوور سەر بە پارێزگای هەولێر باریووه‌ کە (١٠٨) ملیم بووه‌، بەڵام لە پارێزگای کەرکوک هیچ بڕێک نەباریووە.

داتای بڕى بارانبارینى ناوچە جیاوازەکانى دیکەی هەرێم لە (٢٤) کاتژمێرى ڕابردوودا بەم شێوەیەیە:


PM:04:22:23/12/2023