سلێمانی.. بەهۆی دەستڕێژی گوللە ١٠ هاوڵاتی بریندار بوون
سلێمانی
شەوی ڕابوردو ٤/١٠ لە گەرەکی وڵوبەی شاری سلێمانی و 10 هاوڵاتی بەهۆی دەستڕێژی گوللەی کڵاشینکۆف برینداربوون.
لەوبارەیەوە لەکۆنگرەیەکی رۆژمەوانیدا لەبنکەی پۆلیسی سەیوان نەقیب سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاند ڕایگەیاند : شەوی ڕابوردوو کاتژمێر ٩:٣٠ دەقیقەی شەو لە سەر شەڕێکی ئاسایی دوو گەنج لە گەرەکی وڵوبە کەسێک لە تۆمەتبارەکان زیاتر لە ٢٠ فیشەکی تەقاندووە و لە شوێنی ڕوداوەکە قەرەباڵغیەکی زۆر ھەبووە و دەرئەنجامی ئەو تەقە کردنە (١٠)ھاوڵاتی بریندار بووە ، دوانیان منداڵن و ٣ ژنن و ئەوانی تر پیاون .
وتیشی " توانیان دەست بەجێ پۆلیسی بنکەی سەیوان بگەنە شوێنی ڕوداوەکە دەست بگیرێت بەسەر کڵاشنکۆفەکەیدا و کەسەکە دەستگیر بکرێت ، دادوەەری بەڕێز بڕیاری دا بە بەندکردنی بەپێی مادەی ٤٠٥ .
ڕونیشیکردەوە : ئێمە وەک ھێزی ناوخۆ و ئاسایشی سلێمانی ئامادەین لە ھەر شوێنێک ڕوداو ڕوبدات و دەست بەجێ دەگەینە ئەو شوێنە و ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ئارامی شاری سلێمانی تێک بدات ڕوبەڕوی قورسترین سزای دەکەین.
PM:12:50:04/10/2014