وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری ههناردهی نهوتی بۆ مانگی ڕابردوو (تشرینی دووەم) بڵاوکردەوە كە داهاتەكەی زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە" بڕی هەناردەکردنی نەوت بۆ مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ١٠٢ ملیۆن و ٩٧٥ هەزار و ٧٨٢ بەرمیل بووە کە داهاتەکەی هەشت ملیار و ٤٨١ ملیۆن و ٥٥٨ دۆلار بووە".
ئاماژەی بەوەشداوە، کۆی ئەو بڕە نەوتەی کە بۆ مانگی ڕابردوو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق هەناردەکراوە، بڕی ١٠١ ملیۆن و ٧٦٤ هەزار و ٦٢٠ بەرمیل بووە، هەروەها ١ ملیۆن و ٣٨ هەزار و ٧٧٩ بەرمیلیش لە کێڵگەی گەیارە هەناردەکراوە.
ڕوونیشیکردەوە، ١٧٢ هەزار و ٣٨٣ بەرمیلیش بۆ ئوردون هەناردەکراوە و نرخی هەر بەرمیلێكیش لەو مانگەدا (٨٢.٣٦٥) دۆلار بووە.