کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ چوارشەممە پلەکانی گەرماش (٢ تا ١) پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێرای با (٥ – ١٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باشووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرهەڵات و مەودای بینین (٩ – ١٠)کم دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزمتر دەبێتەوە بە تایبەتی لە ناوچە سنوورییەکان. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە باکورى هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکاندا، هاوکات خێرای با (٥ – ١٥)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ – ١٠) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش (٢ تا ١) پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە. 


AM:10:21:26/12/2023