وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی ئه‌و خوێندكارانه کرد كه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌خوێنن و ڕایگەیاند، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو كه‌سوكاره‌كانیان نۆ ڕۆژیان به‌بێ پچڕان بۆ هه‌ژمارده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی د.ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌هۆی پشوه‌كانی سه‌ری ساڵ و بۆ خزمه‌تكردنی خوێندكاران و به‌سه‌ربردنی پشوه‌كانی سه‌ری ساڵ له‌نێو خانه‌واده‌كانیان، سه‌رجه‌م ئه‌و خوێندكارانه‌ی به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به خوێندن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن، ده‌توانن له ڕۆژانی ٢٥ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٣ تاوه‌كو ٢ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٤ بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و پشووی سه‌ری ساڵ له‌گه‌ڵ خێزانەکانیان به‌سه‌رببه‌ن، ئه‌و ماوه‌یه‌یان به بچڕان بۆ هه‌ژمار ناكرێت".