​پزیشکێکی ناسراوی شاری هەولێر ڕەگەزی خۆی گۆڕیوە لە نێرەوە بۆ مێ

​پزیشکێکی ناسراوی شاری هەولێر کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نیشتەجێیە، ڕەگەزی خۆی گۆڕیوە لە نێرەوە بۆ مێ.

د. زمناکۆ خەسرۆ، پزیشکی پسپۆری نەخۆشییە دەرونییەکانە و دانیشتیوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایەو خاوەنی سێ منداڵە و ڕەگەزی خۆی لە نێرەوە گۆڕیوە بۆ مێ و ماوەیەکە لە ژنەکەی جیابۆتەوە.

ئەو پزیشکە کە ماوەیەکە ڕەگەزی خۆی گۆڕیوە و ناوی خۆشی لە سەرجەم پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیا کردووەتە لانە کرمانج.

لانە کرمانج لە ڕێگای بەرنامەی توانا سازییەوە بۆ خوێندن چۆتە ئەمریکا و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە نەشتەرگەری گشتی و هەناوییەکان بەدەستهێناوە، پسپۆڕی نەخۆشییە دەرونییەکانە و لە ئەمریکاش لە نەخۆشییەکانی زمان وقسەکردندا کاری کردووە.

 بە پێی زانیارییەکانی ڕووداو ئەم پزیشکە لەساڵی ٢٠١٧ لە پسپۆڕییەکەی خۆیدا کاردەکات لە ئەمریکا و ئەندامی کۆمەڵەی خۆشنوسانی کوردستانە وجێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کوردانی ئەمریکایە.


وێنەی پزیشکەکە:






PM:06:33:26/12/2023