دوای بۆردومانەکەی دوێنێی بنکەیەکی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر ئومێد خۆشناو ڕایدەگەیەنێت "چاومان له‌وه‌یه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌زامه‌ندی بدات له‌سه‌ر ناردن و جێگریكردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی بۆ هه‌ولێر له‌پێناوی پاراستنی ئارامی و سه‌قامیگری".
پارێزگاری هه‌ولێر، ئاماژه بۆ ئەوه ده‌كات دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرش بۆ سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌خزمه‌تی هیچ لایه‌نێك نییه و هه‌ولێر ئێستا چاوی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌رە و ده‌بێت به پارێزراوی بمێنێته‌وه هه‌رچی زووه ده‌بێت ڕێكاری ئه‌منی توندی بگیرێته‌به‌ر.
ئومێد خۆشناو، بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان، وتی:"چاومان له‌وه‌یه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌زامه‌ندی بدات له‌سه‌ر ناردن و جێگریكردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی بۆ هه‌ولێر له‌پێناوی پاراستنی ئارامی و سه‌قامیگری، چونكه ئێستا زیاتر له ٤٠ نوێنه‌رایه‌تی جیهان له هه‌ولێر هه‌یه ناكرێت به‌ئامانجگرتنی چه‌ند گروپێك بە موشەک ئارامی ئه‌م شاره بخرێته مه‌ترسییه‌وه".
دەربارەی هەڵوێستی حکومەتی عێراقیش ئاماژەی بەوە دا، ئه‌كری حكوومه‌تی عێراقیش سه‌روه‌ری خۆی بپارێزێت و هەڵوێستی توند وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی وه‌شاندنی ئه‌و موشه‌كانه بۆ سه‌ر هه‌ولێر بنه‌بربكه‌ن و ئه‌و گروپانه كۆنترۆڵ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چیتر كوردستان نه‌كه‌نه ئامانج.
پارێزگاری هه‌ولێر ڕاشیگەیاند "هه‌ولێر چاوی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ره و ئومێدی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه، ناوه‌ندێكی گرنگی ئاڵوگۆڕی دراو و جوله‌ی بازرگانی جیهانه، ناكرێت له‌ژێر هیچ پاساوێكدا هێرش بكرێته سه‌ر هه‌ولێر".