ته‌ندروستی عێراق رایدەگەیەنێت" پێشبینیده‌كرێت به‌مزوانه جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق بڵاوبێتەوە".
سه‌یف به‌در وتەبێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگەی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە له کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا بەشێوەیەكی خێرا لە زۆرێك لە وڵاتان بڵاوبووەتەوە، پێشبینیده‌كرێت به‌مزوانه له عێراق ده‌ست به بڵاوبوونه‌وه بكات، بەڵام تاق ئێستا هیچ کەسێکی تووشبوو ده‌ستنیشان نه‌كراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، نیشانەكانی جۆری نوێی کۆرۆنا زۆر لە نیشانەكانی پەتا یان ئەنفلۆنزای وەرزی دەچن، وه‌ك ( بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، هەستكردن بە ماندوێتی، ئاوی لووت، كۆكە، ماندوێتی جەستەیی، ئازار و لەرز، لە دەستدانی هەستی بۆنكردن و تامكردن).
ئەوەشی خستەڕوو، ڤایرۆسه‌كان توانای بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرایان هه‌یه، به‌هۆی زیادبوونی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناسه‌دان له وه‌رزی زستاندا، هه‌روه‌ها بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی وه‌رزی به تایبه‌تی له ناوچه قه‌ره‌باڵغه‌كاندا، ده‌بێته هۆی زیادبونی توانای توشبون به ڤایرۆسه‌كه