لەوڵاتانی ئەوروپا چەندین رۆژە خۆپیشاندانە دژی هێرشەکانی داعش، ئەمرۆ گەورەترین خۆپیشاندان لە فرانکفۆرت و پاریس و ستۆکهۆلوم و چەندین شاری تر بۆ پشتگریکردن لە هاوڵاتیانی کوبانی بەڕێوەچوو.
بەپێی ئاماژە سەرەتاییەکان ژمارەی خۆپیشاندەران بە دەیان هەزار کەس دەخەملێنرێت و کوردانی هەر چوار پارچە بەشدارن بوون لە خۆپیشاندانەکاندا.
خۆپیشاندەران جگە لەپشتگیری بەرخۆدانی کوبانی، هاوکات هەڵوێستی تورکیا مەحکوم دەکەن کە کۆمەکی داعش دەکات.