گۆرانیبێژی ناسراوی کورد پەرواز حسێن لەبارەی بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەنجامدانی هاوسەرگیری دووەمیەوە ڕوونکردنەوە دەدات.
پەرواز دەنگۆی بڵاوبوونەوەی هەواڵی هاوسەرگیری دووەمی ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت" پڕوپاگەندە لە هەموو دۆخێکی ژیانمدا هەیە و لێیان دەگەڕێم بۆ رۆژگار".
پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری رانیە لە دایکبووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووە و لە ئێستادا خاوەنی دووکچن بە ناوەکانی (گلێنە و گۆنا)، پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبرکێی عەرەب ئایدڵدا وەک کچە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد، لە ئێستاشدا خاوەنی چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپە بە زمانی کوردی و عەرەبی.