بڕیاری دامەزراندنی وانەبێژان لە عێراق پەسەند کرا

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، "بڕیاری دامەزراندنی وانەبێژان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە لە بەغدا پەسەند کرا".

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، "رەزامەندییان داوە لەسەر بە هەمیشەیکردنی ٦٩٤ وانەبێژ لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی سنووری بەغدا".

ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارەکە تەنها ئەو وانەبێژانە دەگرێتەوە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ گرێبەستیان بۆ کراوە.

لە هەرێمی کوردستان چەندین ساڵە مامۆستایانی وانەبیژ داوای دامەزراندنی هەمیشەیی دەکەن تا ئێستا دانەمەزراون و چەندین جارە خۆپشاندانیان کردووە ودوای یەکلای کردنەوەی چارەنووسیان دەکەن.


PM:08:26:28/12/2023