کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئاگادارییەک ئاراستەی لایەنە بەشداربووەكانی هەڵبژاردن دەکات

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لایەنەکانی بەشداربوو لە هەڵبژاردن ئاگادار دەکاتەوە کە لەماوەی چەندرۆژی دیاریکراودا دەتوان تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بدەن.
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند" دوای سێ رۆژ لە راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژادن دەرگای تانەدان بۆ لایەنەكان دەكاتەوە و دەتوانن سكاڵا تۆماربكەن".
پێشتریش جومانە غلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقی راگەیاند" دوای راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن كە شەوی رابردوو بوو دەرگای تانەدان بەرووی لایەنە سیاسییەكانی بەشداری هەڵبژاردندا دەكرێتەوە كە تانە لە ئەنجامی كۆتایی بدەن".
شەوی رابردوو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی بڵاوكردەوە.





PM:01:40:29/12/2023