وتەبێژی پارتی رایگەیاند" تێبینیمان لەسەر پرۆسەکە ھەبوو، چ لە پێش ئەنجامدانی پرۆسەکە و چ لەکاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکەدا". ھەروەھا جەخت دەکاتەوە، کە ئامادەن بۆ دیالۆگ و ڕاگۆڕینەوە بۆ پێک‌ھێنانی حکوومەتە خۆجێییەکانی پارێزگاکان.
ئەمڕۆ هەینی ٢٩ی کانونی یەکەی ٢٠٢٣ مەحموود محەممەد، وتەبێژی پارتی لە راگەیەندراوێکدا بە میدیایی فەرمی حزبەکەی راگەیاندووە" سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی تێبینی له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌كه، به‌ڵام به‌شداریمان كرد له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و راشكاوانه رایده‌گه‌یێنین كه تێبینیمان له‌سه‌ر پرۆسه‌كه هه‌بوو".
وتەبێژی پارتی دەڵێت" ئاسته‌نگی زۆر بۆ پارتیمان دروستكرا، هه‌ر له گوشارە ئه‌منی و سیاسییه‌كانه‌وه تاوەکو به‌كارهێنانی لایه‌نی دارایی بۆ كڕینی ویژدانی هه‌ندێك خه‌ڵك، به‌ڵام هه‌ڤاڵانمان و جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی پارتیمان به گڕ و تینه‌وه به‌شداربوون و گرفت و ئاسته‌نگه‌كانیان تێپه‌ڕاند".
وتیشی" ئێستاش دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان لەلایەن کۆمسیۆنەوە، سەرباری تێبینییەکان و تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی، چونکە لە قەبارەی ڕاستەقینەی ھەندێک لایەن دڵنیانین و دڵنیاین دەنگەکانی پارتیمان زیاترە لەوەی ڕاگەیاندراوە و، ئەم کەم و زیادکردنە پەیوەستە بە حیساباتی سیاسییەوە".
له‌بارەی تانه و تێبینییه‌کانیان، مەحموود محەممەد رایگەیاندووە"ئاماده‌ین بۆ دیالۆگ و راگۆڕینه‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ته خۆجێییه‌كانی پارێزگاكان له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه سیاسییه‌كان و ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌و ناوچانه‌ی كه پێشتر رێككه‌وتنیان له‌باره‌وه كراوه و دابینكردنی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیان به‌بێ جیاوازی".