بەرەسمی ئەنچیلۆتی تا 2026گرێبەستی نوێکردەوە

بەفەرمی  یانەی ڕیال مەدرید نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کارلۆ ئەنچیلۆتی تا ساڵی ٢٠٢٦ تەواو کرد و لەسەر هەموو شتێک ڕێککەوتوون و کۆتایی بە هەموو شتێک هاتووە.

بە قسەی میدیاکانی ئیسپانیا ڕاهێنەرەکە هەفتەیەک پێشتر لەگەڵ سەرکردەکانی یانەکە کۆبووەوە و ڕێککەوتنەکە یەکلایی بووەوە. 
لە بەیاننامەی فەرمی ریاڵ مەدرید بەمشێوەیە هاتووە  یانەی ڕیال مەدرید و کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕێککەوتن لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی تا ڕۆژی 30ی حوزەیرانی 2026.

 -لەماوەی ئەو پێنج وەرزەی وەک ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید بەسەری بردووە، 10 نازناوی بەدەستهێناوە، ئەوانیش نازناوی چامپیۆنزلیگ (2)، جامی جیهانی یانەکان (2)، جامی سوپەری ئەوروپا (2)، لالیگا (1)، جامی شا (2) و جامی سوپەری ئیسپانیا ( 1).

 کارلۆ ئەنچیلۆتی تاکە ڕاهێنەرە کە 4 جامی ئەوروپای بەدەستهێنابێت و تاکە ڕاهێنەرە کە زۆرترین سەرکەوتنی بەدەستهێنابێت لە مێژووی ئەم پاڵەوانێتیەدا (118)، هاوکات یەکەم ڕاهێنەرە کە لە پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا نازناوی بەدەستهێنابێت لە (ئیتاڵیا. ئینگلتەرا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیسپانیا).
هۆکارەکانی ڕیاڵ مەدرید بۆ نوێکردنەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی بەمشێوەیە بوو:

 • ئەنجامە باشەکانی لەم وەرزەدا.
 • بەڕێوەبردنی باشی تیمەکە.
 • مامەڵەکردن لەگەڵ چوونی بنزیمە بە سیستەمێکی نوێ.
 • زۆرترین سوود لە گرێبەستی بێلینگهام وەربگرتووە.
 • هیچ گلەیی و بیانوویەکی نیە سەرەڕای زۆری پێکانەکان.





PM:03:41:29/12/2023