هیچ ئاهەنگێک بە بۆنەی سەری ساڵی نوێوە لە سۆران سازناکرێت


بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، رایگەیاند" وەک هاوخەمییەک بۆ ئەو رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ٨ ی کانوونی یەکەم روویدا، ئەمساڵ هیچ ئاهەنگێکی فەرمی بەبۆنەی سەری ساڵەوە لە سۆران ناکرێت".

لە لێدوانێکدا فەیسەڵ سادق بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، لسۆران دەڵێت " بەهۆی ئەوەی ناوچەکەمان سەرنج راکێشە، ئامادەکاری لە شوێنە گەشتیارییەکان کراوە، چەند لیژنەیەک بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران پێکهێندراون و ناوچە گەشتیارییەکانیش هەمووی کراونەتەوە".

ئەو بە کەناڵی کوردستان ٢٤ ی راگەیاندووە" هۆتێل و مۆتێلەکانیش ئەمساڵ بۆ گەشتیاران کراوە دەبن و هیچ شوێنێک داناخرێت، بەڵام لەناو شارەکە هیچ مەراسیمێک سازناکرێت".

شەوی ٨ـی کانوونی یەکەم لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک لە سۆران کە ژمارەیەک قوتابی، مامۆستا و هاووڵاتی ئاسایی تێیدا نیشتەجێبوون، ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

تا ئێستا ئەو لیژنەی لێکۆڵێنەوەی بۆ رداوەکە پێکهێنراوە هیچ زانیاری و بڕیارێک و ئەنجامی لێکۆڵێنەوەکەی رانەگەیاندووە.



AM:12:28:30/12/2023