ڤیدیۆ.. ئاگر لە باڵاخانەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی کەوتەوە

لە باڵاخانەیەکی نیشتەجێبوونی شاری نەورۆز لە شاری سلێمانی، بەهۆی سووتانی سپلیتەوە ئاگر لە شوقەیەك كەوتەوە.

ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی كانوونی یەكەم، لە باڵاخانەیەکی نیشتەجێبوونی شاری نەورۆز، ئاگرێک لە شوقەیەكی كۆتا باڵەخانەی یەكەی نیشتەجێبوونەكە كەوتووەتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکان ئاگرەکە بەهۆی سووتانی سپلیتەوە روویداوە.

بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند" تا ئێستا هیچ زەرەرێکی گیانی نەبووە و تیمەکان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن".

شوقەكانی نەورۆز دەکەوێتە پشت بینای پارێزگاری سلێمانییەوە و لەم ساڵدا یەکەمجارە ئاگرێکی وا لە سیتییەکانی سلێمانی بکەوێتەوە.

بۆ بینینی ڤیدیۆکە جوێنی تیلیگرامی سپی بکەن.



AM:11:18:30/12/2023