بە بۆنەى هاتنی ساڵى نوێ بازاڕى دۆلارەکەى سلێمانی دادەخرێت

بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێوە ئەنجوومەنی بازاڕی دۆلارەکەی پارێزگای سلێمانی بڕیاریاریدا رۆژی ١ی ١ی ٢٠٢٤ پشووی فەرمی بێت.

ئەنجوومەنی بازاڕى دراوى سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بەبۆنەى هاتنی ساڵى نوێ و لەسەر داواى زۆرینەى خاوەن کۆمپانیا و نوسینگەکانی دراو، بڕیاردرا رۆژى دووشەممە ١ی ١ی ٢٠٢٤ بکرێت بە پشوو". 

هەر بەو بۆنەیەوە حکومەتی هەرێمیش لە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووەوە بۆماوەی هەفتەیەک پشووی فەرمی ڕاگەیاندووە و رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە کۆتایی دێت.


PM:04:12:30/12/2023