ڤیدیۆ.. دکتۆرە بەڵقیس نوێترین بەرهەمی بڵاوكردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ دکتۆرە بەڵقیس نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (خۆت لادە) بەشێوەی ڤیدیۆ گرافیک بڵاوكردەوە كە كۆتا بەرهەمی ئەمساڵیەتی.

بەرهەمە نوێکەی بەڵقیس دۆسكی لە تێكستی نەوژین سۆرانە، ئاوازی هەڵكەوت زاهیرە، دابەشكردنی رێناس كورداخە، رەیان شیلادزی كاری گرافیكی كلیپەكەی ئەنجامداوە. 

دکتۆرە بەڵقیس دۆسکی لەساڵی (١٩٥٣) لە دایکبووە و بەشێکی زۆری تەمەنی لە بەغداد بەڕێکردووە و بەغداد بووە شوێنی هونەرکردنی، لە ساڵی (٢٠٠٢) گەڕاوەتەوە کوردستان و ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە و لە کۆلێژی هونەرەجوانەکان وانە دەڵێتەوە.

لە ساڵی(١٩٦٥) یەکەم گۆرانی بە ناوی (وەرە بابڕۆین) لە ئاوازی محەمەد قەدری و تێکستی فۆلکلۆر، لە رادیۆی بەغداد تۆمار کرد کە تەمەنی ئەو (١١) ساڵ بوو، ئێستاش خاوەنی (٨٣) گۆرانی تۆمارکراوە ‌و دوای چەند ساڵێک دابڕان، بە دووبارەکردنەوەی گۆرانی (وەرە بابڕۆین) دەستی بە گۆرانی ووتن کردەوە.


PM:08:15:31/12/2023