گۆرانیبێژی دیاری کورد شاناز زاهیر سەرلەنوێ بەشێوەیەکی زۆر جیاواز و تایبەت دەرکەوتەوە و ساڵی نوێ لە هەوادارەکانی پیرۆز دەکات.
شاناز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەکانی خۆی بە ستایلی جلی کوردی بڵاوکردەوە کە کە بە ستایلێکی نوێ و بە جلوبەرگی نوێووە پیرۆزبای ساڵی نوێی زاینی لە فانەکانی دەکات و دەڵێت" ئەمساڵ ساڵێكی پڕ لە دەستكەوتی گرنگ بوو بۆ من هەم بۆ خۆم و هەم بۆ هونەرەكەم، سوپاسی خێزانەكەم و هاوڕێ و هاوپیشە و هاوكاران ئەكەم، ئینشەڵا ئەمساڵ باشترین ساڵ بێت بۆتان سوپاس بۆ هەموو لایەك، باشترتان پێشكەش ئەكەین".
شاناز زاھیر گۆرانیبێژێکی کوردە و خەڵکی شاری سلێمانییە لەسەر دەستی ھونەرمەند ھەڵکەوت زاھیر ھاتۆتە ناو دنیای ھونەر و بە یەکێک لە چالاکترین هونەرمەندە ژنەکانی کورد دادەنرێت، لە مناڵیەوە خولیای ھونەری بووە، دواجار لە ساڵی ٢٠٠٨ دەستی بە یەکەمین کاری کرد، لە ئێستاشدا وەک پێشکەشکار لە کەناڵی کورد ماکس کار دەکات.