ئاگر لە یەکێک لە مۆڵەکانی پارێزگای هەولێر کەوتەوە

کەمێک پێش ئێستا لە مۆڵێکی پارێزگای هەولێر ئاگر کەوتەوە و بێجگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.  

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر، ئەمشەو دووشەممە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی راگەیاندووە" لە دوکانێکی نێو گراند ماجدی مۆڵی هەولێر ئاگری لێکەوتەوە و لە ئێستادا لە لایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە".  

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو فرۆشگایەی ئاگری لێکەوتوەتەوە تایبەتە بە جلوبەرگ و لە ئێستادا چۆڵکراوە و هیچ کەسێکیش لەناو فرۆشگاکەدا نەماون، هەروەها هیچ زیانێکى گیانى نەبووە. 


PM:11:01:01/01/2024