کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما دادەبەزن

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە کە پێشبینی دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات. 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، خێرای با (٥ – ١٥)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکووری خۆرئاوا و مەودای بینین (٩ – ١٠)کم دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ (پەک) پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری درووسبونی تەم لە هەندێ ناوچەدا لە کاتەکانی بەیانی زوودا، هاوکات خێرای با (٥ – ١٥)کم دەبێت و مەودای بینین (٧ – ٩) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش (یەک تا دوو) پلەی سیلیزی دادەبەزن. 


AM:11:16:02/01/2024