لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی کانوونی دووەمی٢٠٢٤، نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەراورد بەیانی ئەمڕۆ دابەزی.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا لە بازاڕەکانی دراوی هەرێم بە ١٥٢ هەزار و ٩٥٠ دینار بوو، بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و٤٠٠ دینار بوو.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەمرۆ بانکی ناوەندی عێراق بە مەبەستی بەرزکردنەوەی بەهای دینار هەرچی مامەڵەی ناوخۆی عێراقە کرا بە دینار، تەنها چەند بوارێکی تایبەت نەبێت.



PM:05:48:02/01/2024